سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا(فڕانسوا ئۆلاند) گه‌یشته فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له لایه‌ن (مه‌سعوود بارزانی)سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
سەرۆکی فەرەنسا بۆ جاری دووەمه سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات، له‌م سه‌ردانه‌یشیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشت، سەرەتا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هێزێكی پێشمەرگە دەكەن، پاشان لە هەولێر كۆ دەبنەوە و شەڕی دژی داعش، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و پشتیوانیی فەرەنسا بۆ هێزی پێشمەرگە تاوتوو دەكەن.
له پێشوازیی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسادا له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان به‌رسی حكوومه‌تی كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها منداڵانی شه‌هیدی ده‌ستی تیرۆره‌وه پێشوازیی كرا.





