٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لە ئەمەریکا سكاڵا لەسەر کەسێک تۆمار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لە پۆلیسی هەڵەبجە سكاڵای دژی كەسێك بە ناوی (ئاسۆ ڕەش) تۆمار كرد كە سوكایەتیی بە شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و (عومەری خاوەر) كردووە و دانیشتووی وڵاتی ئەمەریكایە.

(لوقمان عەبدولقادر)، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌گوتی: "ئەمڕۆ لە دادگای هەڵەبجە سكاڵامان دژی كەسێك بە ناوی (ئاسۆ رەش) تۆمار كرد كە خۆی بەو ناوە ناساندووە؛ دیارە ئەو لە پێگەی یوتیوب و سوكایەتیی بە شەهیدانی هەڵەبجە و كەسوكارەكەیان دەكات، لەم بارەیەیشەوە كۆنسووڵی ئەمەریكا لە كوردستان ئاگادار كراوەتەوە".

(عەبدولقادر) گوتیشی: "ئەم سكاڵایەی ئێمە بە ناوی كەسوكاری شەهیدانەوە و لە رێگەی پارێزەرەكانمانەوە لە ئەمەریكا، ئاڕاستەی دادگای ئەمەریكای دەكەین".
ئەو بەرپرسەی كۆمەڵەی قوربانیان دەشڵێت: "لەگەڵ كۆنسووڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان قسەمان كردووە كە یارمەتیمان بدەن لە بەسزاگەیاندنی ئەو كەسە، كۆنسووڵیش داوای گرتە ڤیدیۆییەكانی لە ئێمە كردووە تا لە رێگەی خۆیانەوە هاوكاریی كەیسەكەمان بكەن لە ئەمەریكا".

هێڤیار هەڵەبجەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار