٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە كاروان محەممەد سابیر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز كاروان محەممەد سابیر..

هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری سلێمانی (محەممەد سابیر فەرەج) باوكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.

بەم بۆنەوە هاوبەشی خەممان و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیی زیاترتان پێ ببەخشێ و باوكی كۆچكردووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

 

هەواڵی پەیوەندیدار