ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئیدانه‌ى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى توركیا و عیراق ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکانی تورکیا و عێراق دەکات. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وانه ویست و ئیراده‌ى به‌ره‌ى دژه‌تیرۆر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنى تیرۆر به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆى لێدانى گورزى به‌هێزتر له تیرۆریستان له هه‌موو شوێنێك دا.
زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو له ئیستانبول كرایه سه‌ر یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵى تازه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى توركیا و گه‌شتیارى بیانى گیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون كه له نێویاندا گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌بوون. هه‌روه‌ها به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ و دوێنێ چه‌ند شوێنێكیان له نه‌جه‌ف و به‌غدا كرده ئامانج و تیایاندا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكارى قوربانیان،هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین. ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن كه تیرۆرستان له مووسڵ و له ناوچه‌كانى دیكه‌ش له عیراق و سووریا ڕووبه‌ڕووى شكستى به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه و له به‌ره‌كانى جه‌نگدا ڕوو له‌ناوچوونى یهكجارین، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانیان بكه‌نه نێو خه‌ڵكى سڤیل و شوێنه گشتییه‌كان، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وانه ویست و ئیراده‌ى به‌ره‌ى دژه‌تیرۆر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنى تیرۆر به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆى لێدانى گورزى به‌هێزتر له تیرۆریستان له هه‌موو شوێنێك دا.
دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیان ده‌كه‌ین، خواى گه‌وره سه‌بوورییان بداته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
١/١/٢٠١٧




