٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چوار گەڕەک و سێ گوندی دیکە لە مووسڵ رزگار کراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئه‌ندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێ، دوای دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ، تا ئێستا چوار گەڕەک و سێ گوند رزگار کراون و، پرۆسەکەش بە باشی به‌ڕێوه‌ دەچێت.

پێشڕەوییەکان بۆ رزگارکردنی مووسڵ درێژەی هەیە و بەگوێرەی زانیاریی (هاشم بریفکانی) كه‌ جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوایه‌، هێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوەیدان ئەوەی گرفتە خەڵکی سڤیلە کە داعش لە پێش خۆیدا کردوویەتی بە قه‌ڵغان و لە پشته‌وەی ئەوانەوە شەڕ دەکات.

(ھاشم بریفکانی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاماژەیشی دا، تا ئێستا  35 گەڕەکی مووسڵ رزگار كراون و، دوو رۆژیشه‌ كه‌ قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ لە باکوور و باشوور و رۆژھەڵات دەستی پێکردووه‌، لە رۆژھەڵاتدا ھەر یەک لە گەڕەکەکانی قودس یەک و کەرامە، رزگار کراون و لە قۆڵی تلکێفیشدا گوندەکانی تەویلە و بەعوێزە و قاھیرە رزگار كراون. هاوکات لە قۆڵی دیکەوه‌ گەڕەکەکانی دۆمیز و سۆمەر و نەخۆشخانەی سەلام رزگار کراون، بۆیە پرۆسەکە باش بەڕێوە دەچێ.

دەشڵێ، لە لای چەپی مووسڵدا 20 گەڕەکی دیکە ماون ئازاد بکرێن، بەڵام پێشڕەوی هەیە بۆ ئەوەی ئەوانیش ئازاد بکرێن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار