چاودێرێکی سیاسی: بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان ده‌بێ یه‌كڕیز بین

ھەولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی ده‌ڵێت، (سەرۆک بارزانی) كه هێنده جەخت لە چارەکردنی کێشەکانی نێوخۆی ھەرێمی کوردستان ده‌كاته‌وه و، یەکریزیی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان به گرینگ ده‌زانێ، لەبەر ئەوەیه ده‌زانێ گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌كه خێران، جا بۆیە پێویسته لایەنەکان واز لە بەرژه‌وەندیی حیزبی‌یان بێنن و له نێوخۆدا رێککەون.
(سه‌رۆك بارزانی) له 20ـی11ـی2016دا، لە پەیامێکیدا بۆ ڕای گشتی، هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و داوای لە حزبەکان کرد بکەونە گفتوگۆ و بگەنە ڕێککەوتن. دوای ئەو پەیامە چەند دانیشتنێک لەنێوان حزبەکان بەڕێوە چووە، له دواپه‌یامی ساڵی 2016شدا به بۆنه‌ی سەری ساڵی زایینەوە، جه‌ختی له چارەكردنی ئەو گرفتانەی لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمدا هاتوونەتە پێش كرده‌وه و، رایگه‌یاند كه ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی دانیشتنی حزبەکانه و به هیوایه بگەنە چارەسەری گونجاو، چونکە چیتر نابێ ئەم دۆخە بەم شێوەیە بمێنێت. (سه‌رۆك بارزانی) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیی لایه‌نه‌كان دەكات و، ده‌شڵێ ده‌بێ سوود لە دەرفەتەكانی ئێستا وەربگرن.
له سۆنگه‌ی ئه‌م په‌یامه‌دا، (د.ساڵح مەلاعومەر) ده‌ڵێ، (سه‌رۆك بارزانی) ھەست دەکات گۆرانکارییەکان زۆر خێرا ڕوو دەدەن، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان واز لە کێشەی بچووکی حیزبی بێنن، بۆئەوەی بەرنگاری ئەو مەترسیانە ببنەوە کە لەمساڵدا رووبەڕووی گەلی کوردستان دەبنەوە، چونکە بێ یەکریزی، ھیچ لایەنێک بەتەنھا ناتوانێ ڕووبەڕووی ئەو مەترسیانە ببێتەوە.
(د.ساڵح مەلاعومەر) كه مامۆستای زانستە سیاسییەکانه لە زانکۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی روونی كرده‌وه، "ئەگەر کورد یەکریز بێت، لەجیاتی ئەوەی بەغدا پایتەختیان بێت، لەسەر ئاستی جیھان ھەولێریش دەبێتە پایتەخت و و ھەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەکی یاسایی دەبێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، بەڵام گەر یەکریز نەبین، وامان بۆ ناچێته سه‌ر.''
ئەو مامۆستایه‌ی زانستی سیاسه‌ت گوتیشی، ''(سەرۆک بارزانی) ئەزموونێکی زۆری ھەیە و پێی وایە بێ یەکریزیی سیاسی ئەو مەترسیانەی لەسەر ھەرێم و ئەو رێککەوتنە ھەرێمیانەی دەکرێن کە باسی کوردیشی تێدایە، گه‌لی كورد دووچاری کێشەی زۆر دەبێته‌وه، بۆیە (سەرۆک بارزانی) کە لەم پەیامەدا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردووه‌تەوە کە بگەنە ئەنجامێک، به‌ره‌نجامی ھەستكردنه بە گۆرانکارییەکان، بۆیەش سورە لەسەر ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن.''
ئاماژه به ھێزی پێشمەرگە كه چۆن بەبێ جیاوازی و بە یەکریزی ڕووبەڕووی داعش بوونەوه و خاکی کوردستانیان لە چنگی تیرۆر و داگیركاری رزگار کرد و پاراست، گوتی ''پێویستە لایەنە سیاسییەکانیش ئەمە بۆ خۆیان کۆپی بکەن و یەکریز بن، به یه‌كڕیزییان به‌ره‌نگاری مەترسییه‌كان ببنه‌وە، چونكه خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافی گەلی کورد، ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ.''
بڵند ئیبراھیم




