ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ بۆ 39 كه‌س به‌رز بووه‌وه

ئیستانبوڵ-KDP.info- لە شاری ئیستانبوڵی توركیا به چه‌كی كلاشینكۆف ھێرشكرایە سەر یانەیەكی شەوانە و لە ئەنجامدا 39 كەس كوژران و 46 كەسی دیكەشی برینداربوون.
والی ئیستانبوڵ (وه‌سیب شاهین) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێرشكاره‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك و نیو پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌ری ساڵی نوێ، له سه‌ره‌تادا پاسه‌وان و هاووڵاتییه‌كی به‌رده‌م نادی شه‌وانه‌ی رینا له ناوچه‌ی به‌شكیتاشی ئیستانبوڵ ده‌كوژێت و پاشان ده‌چێته ژووره و به هه‌ره‌مه‌كی ته‌قه له به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ ده‌كات".
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، هێرشكاره‌كه 39 كه‌س ده‌كوژێت و 46 كه‌سی دیكه‌شی بریندار ده‌كات و بۆ شوێنێكی نادیار را ده‌كات.
(سولێمان سۆیلو) وەزیری ناوخۆی توركیا له‌مباره‌وه رایگه‌یاند 16 كەس لە قوربانیانی ھێرشەكە ھاووڵاتیانی بیانین.
كاتی كوشتنی پۆلیسی پاسه‌وان و چوونه ژووره‌وه‌ی هێرشكاره‌كه به كامێرای چاودێری تۆمار كراوه.
بەگوتەی چەند شایەتحاڵێك ئەو كەسە بە جلی بابانوئێل ھاتووەتە ناو یانەكە و تەقەی كردووە، ھەروەھا دەگوترێت بە زمانی عەرەبی قسەی كردووە.
تا ئێستا ناسنامەی ھێرشكەرەكە ئاشكرا نەكراوە و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا بەردەوامن لە پشكنین و گەڕان بۆ دەستگیركردنی.




