پارێزگای ههولێر، کەرنەڤاڵ بۆ سەری ساڵ ساز نادا

هەولێر-KDP.info- (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەھۆی بارودۆخی كوردستان و شەڕی داعشهوه، ئیدارەی پارێزگای ههولێر ھیچ ئاھەنگ و كەرنەڤاڵێك ئەنجام نادات و، ڕێوشوێنی تووندی ئەمنییان گرتووەتەبەر.
وەك پارێزگاری ههولێر گوتی، ئەمساڵ تەنیا خەڵك خۆی لە ھۆڵەكان چەندین ئاھەنگ بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ دەگێڕن، ئەوەی كە پێویستە لەسەر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و دامودەزگاكانی ھەولێر بۆیان دابین كراوە، بۆ ئەوەی بە ئارامی و بەخۆشی ئاھەنگەكان بەڕێوە بچن، بەرنامەیەكی تایبەتیش بۆ شارۆچكەی عەنكاوە دانراوە.
ئاماژەیشی دا، لە شوێنە گەشتیارییەكان و رێستورانەكان ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران، ھەروەھا رێوشوێنی ئەمنی لەو شوێنانە گیراوەتەبەر و كارمەندانی ھێزە ئەمنییەكان وەك ھەموو جەژن و بۆنەكانی دیكە لە ئەركدا دەبن.




