٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاره‌ی كێشەی خوێندن به‌ په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی سپێردرا؛ پۆلی 12 وه‌زاره‌ت یه‌كلای ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، لە سنووری سلێمانی بڕیاری چارەكردنی گرفتی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن دراوە و، وەرزی یەكەمی خوێندن تاوەكو مانگی سێ بەردەوام دەبێت و بۆ پۆلی 12ـیش وەزارەتی پەروەردە بڕیار دەدات.

(ئەحمەد گەرمیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، وەزارەتی پەروەردە دوای پرس و راوێژكردن بە یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، هەموو دەستەڵاتێكی داوەتە پەروەردەكان لە سنووری سلێمانی، بۆ ئەوەی گرفتی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن چارە بكەن، بۆیە هەموو پەروەردەكان لە سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوە و تێیدا باس لەوە كراوە كە جگە لە پۆلی 12ـی ئامادەیی، پۆلەكانی دیكە خوێندنی وەرزی یەكەمیان تاوەكو 11/3/2017بەردەوام دەبێت، لە 11/3 تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دەكرێت و تاوەكو20/3 و لە 25/3 خوێندنی وەرزی دووەم دەست پێ دەكات تا كۆتایی مانگی 5 و لە كۆتایی مانگی 5 تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەكرێت".
(گەرمیانی) گوتیشی، بۆ پۆلی 12ـیش كۆمەڵێك پێشنیاز دەخرێنە بەردەم وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن.

سەبارەت بە پێشنیازەكان، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونی كردەوە، پێشنیازێك هەیە كە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی سنووری سلێمانی بخرێتە كاتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی كۆتایی ساڵ لەگەڵ هەولێر و دهۆك، كە ئەمە پێشنیازێكی باشە و دووەم پێشنیازیش ئەوەیە كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دوا بخرێن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی قوتابیانی سنووری هەولێر و دهۆكدا نییە".
باسی لەوەیش كرد، ئەو بڕیارە لە ئێستادا لە سنووری سلێمانی دراوە و دیار نییە هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین جێبەجێی دەكەن یاخود بڕیاری دیكەیان دەبێت.

بڵند ئیبراهیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار