٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توێژینەوەیەک؛ دوای ئازادکردنی مووسڵ تەنیا راپرسی بۆ جاڕدانی سەربەخۆیی کوردستان دەمێنێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی دیپلۆماسی لە ئەرمینیا کردوویەتی، هەرێمی کوردستان لە دوای رزگارکردنی مووسڵدا زۆر لە دەوڵەت نزیک دەبێتەوە و تەنیا راپرسیان دەمێنێ تا جاڕی سەربەخۆیی بدەن.

پێوەست بە پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان دوای ئەو سەرکەوتنە بەرچاوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بەدەستیان هێناوە و دەنگدانەوەی جیهانی لێ کەوتووەتەوە، سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی دیپلۆماسی لە ئەرمینیا لە توێژینەوەیەکدا رۆشنایی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و پێگەی بەهێزی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناویندا دیارکردووە کە لە هەنگاونانیان بۆ سەربەخۆیی زۆر نزیکن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، دەوڵەتی کوردستان بۆ نەتەوەیەکی بێدەوڵەتی وەک کورد و کوردستانیان بە تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا لە هەموو کاتێک زیاتر لە واقع نزیک بووەتەوە؛ ئەو کاتەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ـدا هاتن و مووسڵیان داگیرکرد پێشمەرگە رووبەڕوویان بوویەوە و تێکی شکاندن، ئێستاش ماوەتەوە کە مووسڵ بە تەواوەتی رزگاربکرێ و دواتریش کورد لە راپرسییەکدا جاڕی سەربەخۆیی بدات.

توێژینەوەکە لە وەسفی کوردستاندا باسی لەوە کردووە، کوردەکان وەک گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت لە هەرێمی کوردستاندا ٢٥ هەزار میل چوارگۆشە خاکیان لەگەڵ سووریا و تورکیا و عێراق و ئێراندا درێژبووەتەوە و ژمارەی کوردستانیانیش لە هەرێمدا لە ٥ ملیۆن کەس زیاترە و هێزێکی رێکخراویشیان هەیە پێیدەگوترێ پێشمەرگە و ژمارەیان لە ١٢٠ هەزار چەکدار زیاترە؛ خاکی هەرێمی کوردستان بە نەوت و گاز دەوڵەمەندە و ئەمەش بۆ پاشەڕۆژی دەوڵەتی کوردی سوودێکی گەورەی ئابووری هەیە. هەروەها لە توێژینەوەکەدا حەزی سەربەخۆیی کوردستانیان ئاماژەی پێدراوە و باسیش لە ژمارەیەکی بەرچاوی کونسووڵگەری وڵاتان لە هەولێر کراوە کە پێوەندییەکی دیپلۆماسی بەهێزیان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا هەیە.

هەر لە توێژینەوەکەدا باسیش لەوەکراوە کە کورد مارشی تایبەت بەخۆیان هەیە کە گوێدەگری هەست دەکەیت ئەوان دەوڵەتن و تایبەتمەندی حوکمڕانیان زۆر گونجاوە بۆ دەوڵەتبوون بەتایبەت لە بواری سیاسی و ئابووری و دیموکراسییدا، بۆیە کورد تەنیا ماوە لە راپرسییەکدا جاڕی سەربەخۆیی بدات.

شاو

 

هەواڵی پەیوەندیدار