٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌كه‌كه‌ سه‌ردانی مێرمنداڵه‌ ئێزدییه‌ ڕفێندراوه‌كانی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شنگال دەڵێ، پەکەکە چەندین کوڕ و کچی ئێزدیانی رفاندووە و ناهێڵی کەسوكاریان سەردانیان بکه‌ن. دەشڵێ خەڵکی شنگال هه‌ر له‌به‌ر ڕفاندنی منداڵانیانه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.


(مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتیشی، ئه‌وانه‌ی پەکەکە ڕفاندوونی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییە و بە فێڵیش رازیی کردوون.
قایمقامی شنگال ئاماژه‌یشی دا، ''چەندین خێزانی ئێزدی هاتوونە لامان و سکاڵایان کردووە کە پەکەکە کچ و کوڕیانی ڕفاندووە، تەنانەت رێگایان نادات کە بچنە سەردانیان.''

قایمقامی شنگال هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''خەڵکێکی زۆری ئێزدی کە لێیان دەپرسین بۆ ناگەڕێنەوە شنگال، دەڵێن ترسمان هەیە پەکەکە منداڵەکانمان بڕفێنن.''

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ)یش جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ''ئەو خێزانانه‌ی منداڵیان لە لایەن پەکەکەوە رفێندراون، دەتوانن لە پۆلیس سکاڵا بکەن و ئەو کاتە پۆلیس دەتوانێ هەوڵی گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان بدات.''

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار