٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لایەنە سیاسییەکان: بەغدا بێبەڵێنە.. بەهەمان عەقڵیەتی جارانی مامەڵە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی، بەغدا جیددی نییە لە چارەکردنی کێشەکان و ئاراستەیەکی خراپ هەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی هەولێر- بەغدا وەک خۆیان بمێننەوە.


(شێح جەعفەر شێخ مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێ، زۆر گرینگە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لە ئێستاوە هەندێک شت لەگەڵ بەغدا یەکلا بکاتەوە، چونە ناکرێت هەر وا چاوەڕوان بن داخۆ کەی لە بەغداوە بڕیار بدرێت لەسەر مووچەی خەڵکی کوردستان، "خۆ ڕوونە کە چەندان ساڵە دەستی دەستیمان پێدەکەن"، گوتیشی: "ئەگەر بڕیار بێت بە شێوەیەکی برایانە و تەبایی و بەیەکەوە لە عێراقی نوێدا بژین بەوشێوەیە مامەڵە ناکرێت!. باشە کەی بەغدا شایستە داراییەکانی کوردستان ناردووە تا مەرج بەسەر کوردستاندا بسەپێنێت؟."

(شێح جەعفەر شێخ مستەفا) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها راگەیاند: "دەبوو لە دوای ٢٠٠٥ـەوە عەقڵیەتی بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا بهاتایە، بەڵام دەبینین وەک سەرەتا مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن و هێشتا ئامادە نین هاوکاریی پێشمەرگە بکەن.. هێشتا نەیانتواینوە هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بنێن، بۆیە ناکرێت بەغدا درێژە بەو سیاسەتەی بدات."

"دیارە عەقڵیەتێک لە بەغداوە نایەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بودجەی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران نادەن، ناشیانەوێت جیددی بن لە گفتوگۆکاندا، چونکە عەقڵیەتی (نووری مالیکی) زاڵە و، هەرجارە و بە بیانوویێک نایانەوێت هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەون، بۆیە ناکرێت خەڵکی کوردستان ببنە قوربانی سیاسیەت دووفاقیی بەغدا"، ئەم قسانە هیی (عەلی عەونی) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتین و هەمان ڕای ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی هەیە و، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جەختی کردەوە: "لە بەغداوە وەک وڵاتێکی بێگانە سەیری کوردستان دەکرێت، لەو ڕوانگایەوە دەبێت بۆ ساڵی دابێ زمانی گفتوگۆی هەولێر لەگەڵ بەغدا بگۆڕدێت و، گۆڕانکاری لە جۆری داواکارییەکانیمان بکەین".

هاوکات (عەبدوڵڵا وەرتی) گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند، گرینگە زمانی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەبێت، کە هێشتا بەغدا پێینەگەیشتووە، گوتیشی: "بەغدا خۆی بە دەوڵەتی یاسایی دەزانێت، کە وایە چۆن توانی بە ناسایایی بودجەی کوردستان ببڕێت؟، خۆ ئێستا پرۆژەیاسایەکی پەسند کردووە و کردوویەتی بە یاسا، چۆنی بەکردەنی دەکات و، وەڵام و داواکاریی کوردستان چیی دەبێت؟".
ئەو بەرپرسەی بزووتنەەی ئیسلامییش هەمان باوەڕی هەیە کە دەبێ، عەقڵیەتی فەرمانڕانی لە بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

کارزان سەباح هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار