په‌كه‌كه كاسبكارانی سنووری پێنجوێنی هه‌راسان كردووه؛ سه‌رانه‌یان لێ ده‌ستێنێ

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- له ناوچه سنوورییه‌كانی شارۆچكه‌ی پێنجوێن كه دوومه‌رزی فه‌رمی و چه‌ندانی لاوه‌كی هه‌یه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه بنكه‌ی گومرگی داناوه و به زۆره‌ملێی، به ناوی گومرگه‌وه سه‌رانه له كۆڵبه‌ران و كاسبكاران ده‌ستێنێ.
(محه‌ممه‌د كه‌ریم)ی كۆڵبه‌ر، دانیشتووی پێنجوێنه و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه گومرگی ئه‌و كۆڵانه‌مان ده‌كرێت كه ئێمه به‌كۆڵ له مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان، ئه‌یانگوازینه‌وه بۆ ئه‌ودیوی خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.''
ئه‌و كۆڵبه‌ره هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "سه‌رباری گومرگی كۆڵه‌كانمان، په‌كه‌كه ئه‌زیه‌تی زۆریشمان ده‌دات؛ چه‌ندین جار لایه‌نی به‌رپرسی ناوچه‌كه‌یشمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له كرداره‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، به‌ڵام به‌ده‌ممانه‌وه نه‌هاتوون.''
(سۆران ره‌شید) هاووڵاتی و بازرگانێكی ناوچه‌كه‌یه و ده‌ڵێت "ئه‌و كاڵایانه‌ی ئێمه كه له رێگه‌ی وڵاخ و كۆڵبه‌رییه‌وه ده‌یاننێرین بۆ ئێران، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له سه‌ر سنووره‌كان گومرگی به‌زۆرمان له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنن؛ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی زۆری كردووه‌ته سه‌رمان، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێین گومرگ ناده‌ین ئه‌وها باره‌كانمان ده‌به‌ن و وێڕای ئه‌وه‌ش سوكایه‌تیشمان پێده‌كه‌ن.''
ئه‌و بازرگانه داوا له به‌رپرسانی ئه‌منیی ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌و بازگانه‌ی په‌كه‌كه به ناوی گومرگه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌كان دایناون، پێیان لابات، گوتیشی ''ئێمه پێشئه‌وه‌ی كاڵاكانمان ره‌وانه‌ی ئێران بكه‌ین له لایه‌ن بازگه‌ی حكوومه‌ت گومرگی ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته پارێزگاریمان لێ بكه‌ن تاوه‌كوو به‌بێ گرفت كاڵاكانمان هه‌نارده‌ی ئێران بكه‌ین.''
هێڤیار هه‌ڵبجه‌یی




