ههزاران خێزانی کەمپەکانی دیبەگە باربوو كران

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی ''UNHCR، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، NRC و خێرخوازێک''، هاوکاریی دا به زیاتر لە 1890 خێزان و 316 منداڵی ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە.
ئهمڕۆ 28/12/2016، دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوتی بەسەر 1859 خێزان و پێداویستیی تری وەکوو خاوێنکەرەوە و دۆشەک و بەتانی بەسەر 59 ئاوارەوە 11 خێزاندا لە کەمپەکانی دیبەگەدا دابهش كرد.
ئهم هاوکاریانه لەلایەن UNHCRوە دابین کرابوون و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر ئاوارەکاندا دابەشی کرد. هەر لە هەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و NRCی سوێدی، خاولی و پێداویستیی خاوێنکەرەوە و ناوماڵەی بەسەر 20 خێزانی کەمپەکاندا دابەش کرد.
شیر و پێداویستیی منداڵانیش یەکێکن لە پێداویستییە هەرە گرینگەکانی ئاوارەکان كه خێرخوازێک قوتووی شیری بۆ منداڵانی ئاوارەکان دابین کرد و، لە لایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر 316 منداڵی کەمپەکانی دیبەگەدا دابهش كرا.




