٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، پڕۆژەی دانی باج و قه‌رزی فه‌رمانبه‌رانی له‌ پاشەکەوتی مووچە پەسەند کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پڕۆژەپێشنیازێكی په‌سند كرد كه‌ پێوه‌ندی به‌ پارەی پاشەكەوتەوه‌ هه‌یه‌ و سزای هاتوچۆ، پارەی ئاو و كارەبایش دەگرێته‌وه‌.

 

(ژیان ئاغا) ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ بووەوه‌ و پڕۆژەپێشنیازێكی خسته‌ به‌ر باسه‌وه‌ لەبارەی پاشەكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرا. وایش بڕیاره‌ بەناوی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێره‌وه‌ بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرز بكرێتەوە.''

 

وه‌ك (ژیان ئاغا) زانیاریی دا، بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، هەندێك دڵنیایی دەدرێتە فەرمابنەران، چونكە لە نێوەڕۆكی پڕۆژەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر حیسابێكی بانكی و، مووچەخوران بتوانن پارەی سزای هاتوچۆ و ئاو و كارەبا و قەرزی بچووك لەو پارەیە بده‌ن به‌ حكوومەت.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار