٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵی دابێ، ئەولەویەتی حکوومەت پێداچوونەوە ده‌بێ بە پاشکەوتی مووچە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  -KDP.info-به‌رپرسی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ساڵی دابێ، ئەولەویەتی کاری داهاتووی حکوومەت بۆ ساڵی 2017، پێداچوونەوە دەبێ بە ڕێژەی پاشەکەوت و پلە وەزیفییەکاندا.

 

(د. ئاراس خۆشناو) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "بڕیار وایە پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچەی فەرمانبەران بکرێت و، لەوبارەوە حکوومەت دەستی کراوە دەبێت، بەشی دووەمی پێوەندی بە چاکسازیی سیستەمی ئیداری و پێداچوونەوەیە بە پلەی ناشایسەتە کە لە ماوەی رابردوودا هەندێک کەس پلەیان وەرگرتووە و لەو ئاستەشدا نەبوون، وێرای ئەوەی پرسی پێدانی پارە یان خەرجکردن نامێنێت و رێکاری تایبەت دەگیرێتەبەر، بۆیە ئەم دوو ئاستە وا دەکەن ئەولەویەتی کاری داهاتووی حکوومەت بۆ ساڵی 2017، پێداچوونەوە دەبێ بە ڕێژەی پاشەکەوت".

 

به‌رپرسی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ لەبەر ئەوەی ئەم ساڵ نەتوانراوه‌ دەستکاری سیستەمی مووچە بکرێت، ئەو داهاتەی حكوومه‌ت لە فرۆشتنی نەوت ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بەشێکی زۆری بۆ قەرزی کۆمیانیا نەوتییەکان چووه‌، بە جۆرێک هەموو مانگێکی ساڵی 2016 حکوومەت 160 ملیۆن دۆلاری قەرز داوەتەوە.

 

هاوکات (دڵشاد شەعبان) جێگری لێژنەی نەوت و گاز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، ''ئەگەر هاتوو نرخی نەوت لە سەرووی 65 دۆلاره‌وه‌ بوو ئەوا کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان دەکات، بە شێوەیەک حکوومەت دەستکراوە دەبێت بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران. دەشڵێ،  "لە ساڵی دابێ، چاوەڕوان دەکەین نرخی نەوت گۆڕنکاری بەسەردا بێت، ئەوکاتە ئەو سیستەمەی ئێستا هەیە بۆ مووچە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت".

 

(شەعبان)یش دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پارەیەکی زۆری کوردستان بۆ قەرزی کۆمپانیاکان دەڕوات، هه‌ر ئەمەیشه‌ وایکردووە نەتوانرێت گۆڕانکاری لە سیستەمی مووچەدا بکرێت.

 

کارزان سەباح هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار