٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: پێویسە حزبەکانی بەشدار لە حکوومەت داوای کشانەوەی پەکەکە لە شنگالدا بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   (دیاری حوسێن)، به‌ پێویستی ده‌زانێ كۆی حزبەکانی بەشدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا داوا له‌ په‌كه‌كه‌ بکەن کە دەبێ شنگال چۆڵ بكات.

 

(دیاری حوسێن)، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، مانەوەی پەكەكە لە شنگال بۆ ئەوەیە تا كورد لەو ناوچەیەدا دەستەڵاتی نەبێت و رێگریكردن لەوەی شنگال ئاوەدان بکرێتەوە. ئاخر چەندین جار وەک پارتی ئەو داوایەمان لە پەکەکە کردووە کە دەبێ شنگال چۆڵ بکەن، خۆ نەمانگوتووە پەکەکە تیرۆریستە، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ ئەمەریکا و هاوپەیمانانن پەکەکە بە تیرۆریست دەزانن، بۆیە لەو شوێنەی پەکەکە هەبێ وڵاتانی جیهان دەستی ئاوەدانکردنەوەی بۆ درێژ ناکەن، چونکە ئامادە نین لەو شوێنەی کە رێکخراوێکی تیرۆریستی هەبێ ئاوەدانی بکەنەوە، پەکەکەش کە لە سووریاوە تا شنگال هێزی داناوە و بەوهۆیەشەوە شنگال ئاوەدان نەکراوەتەوە.''

 

(دیاری حوسێن) گوتیشی، ''ئەوەی جێگەی داخە کە حکوومەتی عێراق لەژێر ناوی جیاوە مووچە و هاوکاریی دارایی دەداتە پەکەککە لە شنگال، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەغدا ئامادە نییە مافی ره‌وای پێشمەرگە بدات، كه‌ پێشمەرگە هێزی ئازادی جیهانە و داعشی شکاندووە، کەچی هاوکاریی پەکەکە دەکەن، کوردانی ئێزدییش داوایانە کە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات و بگەڕێنەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.''

 

ئاماژەیشی دا، پێوەست بە شنگال کێشەکە هیی پارتی و پەکەکە نییە، خوێندنەوەی خراپی بۆ کراوە، ئەو کێشەیە هیی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ پەکەکە، پێویستە هەموو حزبەکانی بەشدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بچن و داوا لە پەکەکە بکەن کە شنگال چۆڵ بکات، ''ئەگەر ئەو کارەیش ناکەن با بە ئاشکرا بڵێن کە ئەوان داوای کشانەوە لە پەکەکە ناکەن، ئەی ئەگەر هەمووان داوای ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکەن، باسی کارەساتی شنگال دەکەن، با رۆڵیشیان هەبێ لە سەقامگیری شنگال دا.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار