یاریده‌رێكی به‌غدایی له مووسڵ كوژرا

مووسڵ-KDP.info- هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه یاریده‌درێكی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) خه‌لیفه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش بكوژن، كه پێشتر داواكراو بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشەممە، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه له ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، یاریده‌ده‌رێكی (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) به‌نداوی (ئه‌بو ئه‌لحارس متوێتی) بكوژن، به‌ڵام زانیاریی چۆنیه‌تیی كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش روون نه‌كراوه‌ته‌وه."
(ره‌جه‌ب) گوتیشی: "(ئه‌بو ئەلحارس) یاریده‌ده‌ری (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) بووه و رۆڵی هه‌بووه له هێرشكردنه سه‌ر مووسڵ و، كاری تیرۆریستی له‌نێو شاره‌كه‌دا و پێشتریش داواكراو بووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانانه‌وه.
قائید میرۆ




