ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ده‌یه‌وێ، باجی سه‌ر فه‌رمانبه‌ر له قه‌ره‌زه‌كه‌ی سه‌ر حكوومه‌ت بدرێ

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، سبەینێ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پێوەست بە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆ دەبێتەوە و، ده‌یه‌وێ فه‌رمانبه‌ر بۆ دانی باج، كه‌ڵك له‌و قه‌رزه‌ی ببینێ كه له كن حكوومه‌تیه‌تی.
(كه‌نعان خه‌یلانى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـى گوت، سبەینێ وەک ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆ دەبینەوە پێوەست بە پڕۆژەیەک کە لە لایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن بە راوێژ لەگەڵ ئەندامان ئامادە کراوە، دەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
بەگوێرەی زانیاریی (خەیلانی)، ناوەڕۆکی پڕۆژەکە تایبەت بە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەرانە کە بتوانرێ هەر فەرمانبەرێک کە قەرزی لای حکوومەتە، بۆ دانی باج و خانووبەرە و کارەبا و ئاو و هاتوچۆ یان هەرقەرزێکی دیکە، ئەو پاشەکەوتە بەکار بێنێ بە جۆرێک کە فەرمانبەرەکە لە رێگەی چەکێکەوە بتوانێ ئەو کارە بکات، بەڵام بە مەرجێک کە کێشەی ئیداری لێ نەکەوێتەوە.
گوتیشی کە، دەبێ چەکەکە بەناوی فەرمانبەرەکەوە بێ و نابێ بۆ دانەوەی قیستی نێوان فەرمانبەرێک بۆ فەرمانبەرێکی دی بەکاربێ.
ئاماژەیشی دا، ئەگەربێت و سبەینێ پڕۆژەکە دەنگی پێویستی هێنا و پەسەند کرا، ئەوا دەدرێ بە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردن، ئەم پڕۆژەیە تەنیا بۆ سنووری پارێزگای هەولێرە، هیواداریشین کە هەموو هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




