٢٨٦ خێزانی دیكەی شەبەك گەڕاونهتەوە

بەغدا-KDP.info- نوێنەری شەبەكەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوەی كوردانی شەبەك بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەردەوامە و، دوێنێیش ٢٨٦ خێزانی دیكە گەڕاونەتهوە، بەمەیش ناوچەكانی شەبەكنشین ئاوەدان دەكرێنەوە.
(سالم شەبەك) نوێنەری شەبەكەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ٢٨٦ خێزانی دیكەی شەبەك گەڕانەوە، پێش چەند رۆژێك ١٠٠ خێزانی دیكەیش گەڕابوونەوە، گەڕانەوەیشیان بۆ سەر زێدی خۆیان درێژەی دەبێ.
روونیشی كردەوە، ئەو ئاوارانە لە كەمپی خازردا نیشتەجێ بوون و ئێستا بۆ کۆجەلی و تۆبزاوا گەڕاونەتەوە، ئەوانی دیکەش لە داهاتوودا دەگەڕێنەوە گوندەکانیان، بەوەیش ناوچەکانی شەبەک ئاوەدان دەبێتەوە.
ڕابین شێروانی




