بۆ ئاگربەس لە سووریادا، ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتوون

مۆسکۆ-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێ، لەبارەی ئاگربەسی سووریاوە و دانوستانی ئاشتییەوە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا(مەولوود چاوشئۆغڵو)دا ڕێککەوتوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاو کراوەتەوە، وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا(سێرگی لاڤرۆڤ) و وەزیری دەرەوەی تورکیا (مەولوود چاوشئۆغڵو)، بە تەلەفون قسەیان کردووە و بایەخی بەئاکامگەیاندنی ڕاگرتنی ئاگربەس بەپێی پیوەرەکانی وەستاندنی کردە سەربازییەکان لە سووریادا و، هەڵاوێردی لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی راستڕۆ و گرووپە توندڕۆکان، هەروەها ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەی ئاستانە لە کازاخستان خستووەتە بەر باسەوە و ڕێککەوتوون.




