٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە پڕۆژەی پێ نەگەیشتووە.. درێژكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، هەر بۆ سلێمانییە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیەك لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە ئامادە كراوە بۆ ئەوەی خوێندن بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ بكرێتەوە، بەڵام ھەرسێ پارێزگای ھەولێر، دھۆك و كەركووك ناگرێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەیش دەڵێت، بڕیارە حەفتەی دابێ پڕۆژەی پەروەردەی سلێمانی بە دەست وەزارەت بگات، بەڵام نازانن پڕۆژەكە چۆنە.

(ئەحمەد گەرمیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەبەر ئەوەی وەزارەتی پەروەردە دەستەڵاتی داوەتە پەروەردەی سلێمانی بۆ ئەوەی چارەسەرێك بۆ پرۆسەی خوێندن لەو ناوچەیە بكەن، ئەوانیش لە ئێستادا پرۆژەیەكیان ئامادە كردووە ،كە بەپێی ئەو پڕۆژەیە ماوەی دوو مانگ پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی و ھەڵبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین درێژ بكرێتەوە" .
(گەرمیانی) گوتیشی، ئەو پڕۆژەیە ھەولێر و دھۆك و كەركووك ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەوان بە تەواوی و بە بێ كێشە دەوامی خۆیان كردووە و ئەمەیش جارێ پڕۆژەیە و نەبووەتە بڕیار.
لای خۆشیەوە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە (شۆڕش غەفووری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە حەفتەی دابێ پەروەردەی سلێمانی پڕۆژەیەك ئامادە بكەن و بۆ ئێمەی رەوانە بكەن، بەڵام ئەوەی باسی دەكەن تا ئێستا بە دەست ئێمە نەگەییشتووە."

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار