سهربهست لەزگین: بۆ پهكهكه باش نییه لە شنگالدا بمێنێتهوه

دهۆک-KDP.info- (سەربەست لەزگین) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێوەست بەبوونی پەکەکە لە شنگال و ئەو هێرشە مێدیایەی کە دەیکاتە سەر پارتی دەڵێ، بوونی پەکەکە لە شنگالدا مەترسییە بۆ شنگال و تەواوی هەرێمی کوردستان، پەکەکەش دەزانێ کە لە ساڵی 1995 ئەوان بوون هێرشیان کردە سەر پارتی، بەڵام دواجار پارتی وانەیەکی باشی پێدان.
(سەربەست لەزگین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، پەكەكە تەنیا لە شنگالدا نین، لە زۆر شوێنی دیکەی کوردستان هەن، بوونەتە سەرئێشەی زۆریش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، بوونیان لە شنگالدا مەترسییە بۆ سەر شنگال و تەواوی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەڕووی ئەمنییەوە کە بە ئۆتۆمبێلی جامڕشی بێمۆڵەت دێن و دەچن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ نانەوەی پشێوەی لە ناوچەکە دا.
ئهو ئهندامهی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێ، ''پەکەکە چهندان چەکداری بیانی لەگەڵە کە کەس نازانێ ئەمانە کێن و لە کوێوه هاتوون، دەڕۆنە وڵاتانی دەورووبەر و دێنەوە، ئاخر کەس نازانێ ئەمانە خەڵکی ئێرانن یان سووریا و تورکیا، مانەوەیشیان لە شنگالدا ئەنجامێکی باشی بۆیان نابێ.''
پێوەست بەو هێرشە راگەیاندنەی کە دەیکەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستانیش، (سەربەست لەزگین) جهخت دهكاتهوه لهوهی كه، ''پارتی هیچ کات هێرشی نەکردووەتە سەر کەس، کاتی خۆیشی لە ساڵی 1995 دا پەکەکە بوو کە هێرشی کردە سەر پارتی و پارتی تەنیا بەرگری لە خۆی کرد، بەڵام دواتر ئەنجامەکەیان بینی کە پارتی چ وانەیەکی پێدان.''
قائید میرۆ




