٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایش: سەرەداوی باش دەستکەوتووە..ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كانی کۆیە ئاشکرا دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیك باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر زانیاری وورد و به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنتی پشت رووداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كراوه‌ و سه‌ره‌داوی باش ده‌ستكه‌وتووه‌، ده‌زگای ئاسایش دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ تاوانه‌كه‌ به‌ ناوه‌كانی (ش.ع) و (پ.گ) به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده (2) ی یاسای ژماره‌ |(8) په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستگیر كردووه‌.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیك باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر زانیاری وورد و به‌ڵگه‌ و دۆكیۆمێنتی پشت رووداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كراوه‌ و سه‌ره‌داوی باش ده‌ستكه‌وتووه‌، ده‌زگای ئاسایش دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ تاوانه‌كه‌ به‌ ناوه‌كانی (ش.ع) و (پ.گ) به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده (2) ی یاسای ژماره‌ |(8) په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستگیر كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌"ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و رووداوه‌ ئاشكراكراوه‌ و دوای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ و زانیاری كه‌سێتی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌ و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ تایبه‌ته‌كانیدا،هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ناوبراو چڕكراونه‌ته‌وه‌".
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئەوەش دڕکێندراوە کە ‌"به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ پێكهێنراوه‌ و به‌ چاودێری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، ئاسایشی راپه‌ڕین لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه‌ كراوه‌".

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا رای گشتی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ كاتی گه‌یشتنیان به‌ ئه‌نجامی كۆتایی راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار