1085 خێزانی ئاواره له دیبه‌گه و 920 خێزانیش له سنووری دهۆك كۆمه‌ك كران

هه‌ولێر-KDP.info- له كه‌مپی دیبه‌گه كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی خواروی عێراق و شاری مووسڵ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی جیهانی عێراقی و خێرخواز رۆژانه هاوكاریی هه‌زاران خێزان و كه‌سی ناو كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 26/12/2016 له درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی جیهان و عێراقدا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پێداویستیی زستانه و ناوماڵه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌و میانه‌شدا ده‌زگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ UNHCR له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا دۆشه‌ك و به‌تانی به‌سه‌ر 435 خێزان و 2330 كه‌س و پێداویستیی پاككه‌ره‌وه جلیكانیش به‌سه‌ر 43 خێزان دابه‌شكرد، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی چۆله‌و سێت مه‌تبه‌خ و سۆپا به‌سه‌ر 454 خێزان، هاوكات دابینكردنی په‌ناگه بۆ 29 خێزان كه تازه روویان له كه‌مپ كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و خێرخوازێك ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی حه‌سیر و پارسێلی خۆراك و پێداویستیی پاككه‌ره‌وه و خاولی و شیری قوت‌و به‌سه‌ر 71 خێزان و 135 منداڵی كه‌مپه‌كاندا.

به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی 920 خێزان دابه‌ش كرا
هه‌ر ئه‌مڕۆ 26/12/2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌رنامه‌ی جیهانیی خۆراك، مانگانه‌خۆراكی وشكی به‌سه‌ر 23 هه‌زار خێزانی ئاواره له سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكدا دابه‌ش كرد، له‌و میانه‌شدا له شاری دهۆك پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ئاواره‌كانی سنووری ئه‌و شاره به‌رده‌وامه و له‌و میانه‌شدا به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر 920 خێزانی ئاواره‌ی فازلیه‌ی سه‌ر به پارێزگای مووسڵ دابه‌ش كرا كه هه‌ر خێزانێك 73 كیلۆگرام له وشكه‌خۆراكیان پێده‌درێت.




