٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەلۆ: دروستكردنی میلیشیا له‌ خورماتوو مه‌ترسییه‌

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، پێشمەرگە لە هیچ شوینێکی خۆی ناکشێتەوە و پارێزگاری لە خاکی خۆی دەکات.

 

(سەلاح دەلۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''ماوەیەکە لەو گرووپ و ئەم گرووپه‌وه‌ گوێبیست دەبین کە دەبێ هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی کردوون بکشێتەوە، ئێمەش دووپاتی دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگە خاکی کەسی داگیر نەکردووە و بەرگری لە خاکی کوردستان دەکات، بۆیە ناکشێتەوە. ئەوەیشی دەڵێ پێشمەرگە بکشێتەوە ئەوان با بۆخۆیان بکشێنەوە، چونکە پێشمەرگە بە ویستی خەڵک چووەتە ئەو شوێنانەوه‌ و خاکی خۆیەتی و لێی دەمێنێتەوە.''

 

(دەلۆ) ئاماژەیشی دا، ''ئاگادارین کە حەشدی شەعبی لە کەرکووک و خورماتوودا دەیەوێ لیوایەک دروست بکات و دەستی بە ناونووسین کردووە، ئەمەش گرفتی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک ئاگاداری ئەم مەترسییە بن و لەژێر هەر ناوێکدا بێ نابێ بهێڵدرێ هێزێکی ملیشیای لەو جۆرە دروست بکرێ.''

 

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار