٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: یەکێک لە سێ فەرمانبەرە دەستگیراوەكەی شارەوانیی هەولێر، ئازاد كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەو سێ فەرمانبەرەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە تۆمەتی ساختەكاری دەستگیر كراون، یەكێكیان بە كەفالەت لەلایەن دادوەرەوە ئازاد كراوە و دوو تۆمەتباری دیكەیش لای پۆلیسن.

رائید (هۆگر عەزیز)، گوتەبێژی پۆلسی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هاووڵاتییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر و لە رێگەی نەهێشتنی تاوانەوە سكاڵایەكی لەسەر سێ فەرمانبەری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر تۆمار كردووە و، دوای لێكۆڵینەوە سێ فەرمانبەری شارەوانیی هەولێر بە فەرمانی دادوەر و بەپێی  ماددەی 298 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە و، هەرسێ فەرمانبەرەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كران".
(هۆگر عەزیز) ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد: "دوو لەو فەرمانبەرانەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پیاون و ئێستا لای پۆلیس دەستبەسەرن و فەرمانبەرێكی دیكەیشیان ئافرەتە و دادوەر بە كەفالەت ئازادی كردووە، لێكۆڵینەوەیش بەردەوامە لە دۆسیەی دەستگیركردنی سێ فەرمانبەرەكەی شارەوانی".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئەو تۆمەتەی سێ فەرمانبەرەكە لەسەری دەستگیر كراون، ماددەی 298ـی تایبەت بە ساختەكارییە و پۆلیس بە وردی چاودێریی چۆنیەتیی دۆسیەكەیان دەكات".

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار