٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی پارتی: قسه‌كانی سۆران عومەر راست نین.. خۆی خۆی خنكاندووە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك، رەتی كردەوە كە هیچ پێشمەرگەیەك لەنێو زیندانی چاكسازیی دهۆكدا خنكێندرابێت و دەشڵێ، راستیی رووداوەكە ئەوەیە، پێشمەرگەیەك لەسەر تاوانێكی كۆمەڵایەتی لەلایەن دادگاوە حوكم دراوە و بەر لە حەوت مانگ خۆی خنكاندووە.

(هوشیار فەریق)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "گوتەكانی پەرلەمانتار (سۆران عومەر) لەبارەی خنكاندنی پێشمەرگەیەك لە چاكسازیی گەورانی دهۆك، هیچ راست نین، چونكە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خنكانی پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی لە زیندانی چاكسازیی "زڕكا" لە شاری دهۆك، ئێمە بەدواداچوونمان بۆ كەیسەكە كردووە و بەو شێوەیە نییە كە لە راگەیاندنەكان هەندێ كەس باسی لێوە دەكەن، بەڵكوو ئەو پێشمەرگەیەی زێرەڤانی لەسەر ئەنجامدانی تاوانێكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ خزمە نزیكەكانی، بەپێی یاسا حوكم دراوە و دواتر خۆیی خۆی خنكاندووە".

(فەریق) گوتیشی: "بەدواداچوونی وردمان بۆ كەیسەكە كردووە و راستییەكەی بەو شێوەیەیە كە، پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی لە زیندانی چاكسازیی "زڕكا" بە فەرمانی دادگا حوكم دراوە و  لە رۆژی  18/7/2016 ئەو زیندانییە خۆی خنكاندووە و دواتر لێكۆڵینەوە لەبارەی خۆخنكاندنی ئەو پێشمەرگەیە كراوە، لیژنەی پزیشكی لەگەڵ دادوەری لێكۆڵینەوە سەردانی شوێنی رووداوەكەیان لە چاكسازیی "زڕكا" كردووە و لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ناوبراو خۆی خنكاندووە."

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ده‌شڵێت، هەموو رێكارێكی یاسایی گیراوەتە بەر لەسەر خۆخنكاندنی حوكمدراوەكە و هەر حاڵەتێكی گوماناوییش لە ناوچەكە بوونی هەبێت، بەدواداچوونی تەواوی بۆ دەكەین".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار