٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستى بە كار كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستی لە كار كێشایەوە و دەستلەكاركێشانەوەكەیشی قبووڵ نەكرا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەستی بە كار كردەوە.

(شۆڕش غەفووری)، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی مامۆستا (دڵشاد عومەر)، دوای ئەوەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە وەزارەت كردبوو و دواتر قبووڵ نەكرا، داوای لێ كرا بەردەوامی بە كاری خۆی بدات، بۆیە ئەویش بەوە رازی بووە و ئەمڕۆ دەستی بە كار كردووەتەوە".

لە لێدوانێكیشیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی (دڵشاد عومەر) گوتی، زۆرینەی قوتابخانەكانی سنووری سلێمانی دەستیان بە دەوامی خوێندن كردووە.

 

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار