٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان ئومێدێکی گەورەیە بۆ داهاتووی مەسیحییەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەسیحییەکان ژمارەیان لە عێراقدا لە ملیۆنێک و چوارسەدهەزار کەسەوە ئێستا بووە بە ٣٠٠ هەزار کەس، بەهۆی ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا لەوپەڕی ئازادیدا دەژین و لە دەشتی نەینەوایشدا پێشمەرگە دەیانپارێزێ، ئومێدێکی گەورەیە کە بۆ داهاتوو جارێکی دی بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە دەشتی نەینەوا و زیاتر بتوانن پارێزگاری لە مانەوەیان بکەن.

 

مەسیحییەکان کە لە عێراقدا بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەیان ١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بووە لە ئێستادا ژمارەیان بریتییە لە ٣٠٠ هەزار کەس، بەهۆی هاتنی داعش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئاهەنگی سەری ساڵیان ساز نەدەکرد، بەڵام ئەمساڵ دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ناوچەگەلێکی زۆری مەسیحینشینی لە دەشتی نەینەوادا رزگار کرد و بەرگرییان لێ دەکات لە هەرێمی کوردستان و بەرتلە و قەرەقووش و ناوچەکانی دی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و لەدایکبوونی عیسای مەسیحه‌وه‌ ئاهەنگ دەگێڕن.

 

بەگوێرەی پێگەی نێرەتەیڤلی، ئەمساڵ مەسیحییەکان ئەوانەی لە هەولێردا گیرساونەتەوە دەستیان بە ئاهەنگێڕانی سەری ساڵ کرد؛ بەگوێرەی ریپۆرتێکی دەنگی ئەمەریکایش مەسیحییەکان ئەوانەی لە بەرتلە و قەرەقووشدا لە دەشتی نەینەوادا نیشتەجێ بوون، یان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان ئاهەنگی سەری ساڵیان گێڕا.

 

مەسیحییەکان لە دەشتی نەینەوادا پشتیان بە هێزەکانی پێشمەرگە قایمە و چەند هێزێکیان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە ریکخراون و ناوچەکانیان دەپارێزن، هەوەها ئەوانە داوایانە کە دەشتی نەینەوا ببێ بە پارێزگایەک و لەژێر ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا بێ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داعش و هاوشێوەکانیان کارەساتێکی دیکەیان بەسەر نەهێنن.

 

مێژووی مەسحییەکان لە دەشتی نەینەداوادا بە گوێرەی رایپۆرتێکی دەنگی ئەمەریکا بۆ ٢ هەزار ساڵ لەومەوبەر دەگەڕێتەوە. ئێستا لەوێدا مەسیحییەکان نیگەرانن کە داعش کە مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٤ هاتە ناوچەکە دەستی کرد بە تێکدانی کلێسا و شوێنە ئاینییەکانیان بۆیە لە ئێستادا ئەوان کە ناوچەکانیان ئازاد کراوە و پێشمەرگە دەیانپارێزی خۆشحاڵن و ئومێدی گەورەیان هەیە کە ئیدی بە ئازادی دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

 

هەرێمی کوردستان ئومێدی گەورەی مەسیحییەکانە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چەندین پەیامدا دووپاتی کردووەتەوە و دڵنیایی داوە بە مەسیحییەکان کە ژیانیان پارێزراوە و بە هەموو توانایەکەوە هەرێم دەیانپارێزێ، هەر بۆیەشە کە سەیری عەنکاوە و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکرێ مەسیحییەکان بەوپەڕێ ئازادیی ئایینی و مومارەسەی سیاسییان لە حوکمڕانیی هەرێمدا هەن و لە نێو پەرلەمانی کوردستانیشدا سیستەمی کۆتایان بۆ دانراوە بۆ ئەوەی بتوانن نوێنەرایەتیی خۆیان بکەن.

 

بەگوێرەی زانیاریی ئاژانسەکانی جیهان، ئەگەر هەرێمی کوردستان نەبووایە ئەوا رەسەنایەتیی مەسیحییەکان لە عێراقدا دەکەوتە مەترسییه‌وه‌، بەڵام هەمیشە کە لە هەرێمی کوردستاندا ئازادن ئومێدێکی گەورەیە کە بۆ داهاتوو بتوانن لە شوێنەکانی دیکەی وەک دەشتی نەینەوا و عێراقیشدا مەسیحییەکان دەست بکەنەوە بە ژیانی ئاسایی خۆیان و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان

هەواڵی پەیوەندیدار