٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دابەشکردنی زەویدا ئەولەویەت بۆ پێشمەرگەیە و دواتر وەزارەتەکانی دی و کرێنشیان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، چاوەڕێی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ ئەوەی زەوی بکەن. دەشڵێ، لە سەرەتادا زەوی بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێ و ئینجا نۆره‌ی وەزارەتەکانی دیکەیه‌.

 

(عەبدولحەمید مەجید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لیستی ناوی فەرمانبەران و كرێنشینان هاوپێنج لەگەڵ رێنمایەكانی وەرگرتنی زەوی بۆ فەرمانبەران و کرێنشینان دراوە بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەبووە؛ ''ئومێد دەکەین لە ساڵی نوێدا دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بکەین.''

 

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زانیارییشی دا، لە کاتی دەستکردن بە دابەشکردنی زەویدا، سەرەتا ئەولەویەت بە پێشمەرگە قارەمانەکان دەدرێ و زەوییان بەسەر دابەش دەکرێ، دواتریش دەست دەکرێ بە دابەشکردن بەسەر وەزارەتەکانی دیکە و کرێنشیناندا.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار