٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەشە ئەنیس: سەرۆک بارزانی دڵنیایی تەواوی بۆ مەسیحییەکان دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info
ئاوەدانکردنەوەی کڵێسای کریستیانەکان پاش ئازادکردنی باشیک لە لایەن پێشمەرگەوە.

شەقڵاوە-KDP.info-  قەشەی مەسیحییەکانی شەقڵاوە دەڵێ، دڵخۆشین بەو ئاشتی و تەبایییەی کوردستان کە لەناو پێکھاتەی ئایینە جیاوازەکاندا ھەیە و ھەموو بەبێ جیاوازی لەژێر جەترێکدا دەژین کە کوردستانە.

(ئەنیس مارتانی) قەشەی مەسیحییەکانی شەقڵاوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی (مەسیح)ـە، ئێمه‌ش لە دۆخی ئارامی کوردستاندا ئەم یادە دەکەینەوە و بەبێ جیاوازی برا مسوڵمانەکان و ھەموو پێکھاتەکانی تریش سەردانمام دەکەن بۆ پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنەمان، ئەمە ڕەوشی کوردستانە كه‌ نموونەی پێکەوەژیان و تەبایی ئاشتییە و ھەردەم بەیەکەوە لەژێر یەک سەقفدا بە تەبایی و برایانە دەژین.. ھەر لە کۆنەوە برایەتییەکەمان بەردەوامە، ئێمەش گرینگی پێدەدەین."


(ئەنیس مارتانی) گوتیشی: "مەسیحییەکان زۆر دڵخۆشن بەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەنابی (سەرۆک بارزانی) گرینگییەکی زۆر بە کریستیانەکان دەدات، ھەروەھا گرینگی بە کریستیانە ئاوارەکانیش دەدات کە لە خاکی کوردستان جێگایان  بۆ دابین کراوە و نیشتەجێن، بە ھیچ جۆرێکیش ھەستیان بە غەریبی نەکردووە، ئەم پێکەوەژیانەش خاڵێکی زۆر گرینگه‌ كه‌ ڕێز لە بیر و ڕامان دەگیرێـت، دوێنێیش (سەرۆک بارزانی) لە پەیامەکەیدا دڵنیایی تەواوی بۆ مەسیحییەکان دووپات کردەوە. کە پێشمەرگەی کوردستان بە خوێنی خۆی ناوچەکانیانی ئازاد کردووە، تا ئاوارە مەسیحییەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و بە ئارامی لە پەناگەی خۆیان بژین."

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و، ناوچە ڕزگارکراوەکانی بن دەستی داعش، کریستیانەکان مەراسیمی لەدیکبوونی حزرەتی عیسای مەسیح بەرز رادەگرن.


فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار