سبه‌ی زاخۆ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ده‌گێرێت

زاخۆ-KDP.info- به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی زاخۆ ئاهه‌نگێكی به‌كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیش ده‌ڵێ، له دوو ساڵی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاهه‌نگه‌كانمان ڕاگرتبوو.
(مه‌هدی مونیر)، به‌رپرسی لقی زاخۆی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ساڵانه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زاینی هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ ئاهه‌نگی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام له دووساڵی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، هیچ ئاهه‌نگێكی به‌ڕێوه نه‌بردووه، چونكه وڵاتمان له شه‌ڕدا بوو و بۆ رێزگرتنیش له خوێنی شه‌هیدانمان ئاهه‌نگی ساڵانه‌مان راگرتبوو.
(مونیر) گوتیشی: "ئه‌مساڵ بڕیارمانداوه ئاهه‌نگێك بۆ پازده هونه‌رمه‌ندی شاره‌كه سبه‌ی رۆژی دووشه‌ممه له‌نزیك پردی ده‌لال به‌ڕێوه‌به‌رین، ئه‌ویش به‌بۆنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای هه‌موومان روونه هێزی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعشدا تۆماركردووه.
قائید میرۆ




