٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قۆناغی سێیەمی گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی هەولێر دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، بڕیارە قۆناغی سێییەمی گۆڕانکارییە ئیدارییەکان دەست پێ بکات.

(کەنعان خەیلانی) سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "هێشتا پرۆسەی گۆڕانکاری لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو نەبووە و قۆناغی دیکەی ماوە، چونکە لە شاری هەولێر ماوەیەکی زۆرە گۆڕانکاریی ئیداری نەکراوە، ئەو گۆڕانکاریانەش بۆ ئەوەیە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکرێت، بەڵام قەیرانەکان وایانکردووە کردووە کە ئەوەی دەمانەوێت وەک خۆی نەتوانرێت جێبەجێ بکرێت."

(خەیلانی) گوتیشی: "گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەر و قائیمقام و بەڕێوەبەری شارەدێکان مایەی دڵخۆشییە بۆ هاووڵاتیان، چونکە خەڵکانێکی دیکە هەن پرۆژەیان هەیە و ئێمەش دەمانەوێت دەرفەت بدەین بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان بخەنە واری جێبەجێکردنەوە".

گوتیشی: "قۆناغی گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای هەولێر گۆڕینی قائیمقامەکان بوو، دووەم بەرێوەبەری ناحییەکانە، سێییەم کە قۆناغی گرینگە بەڕێوەبەری گشتییەکانە، بەڵام تائێستا دانیشتنی جیددی لەسەر نەکراوە چونکە گرفتی بودجە و تەکنیکی هەیە، بەڵام هەر گۆڕانکارییەک بە ئیجابی سەیری دەکرێت چونکە زۆربەی ئەوانەی شوێنی ئەوانەی پێش خۆیان دەگرنەوە حەزی کارکردنی باشیان هەیە و، بەردەوام چاودێریی ئەو گۆڕانگاریانە دەکەین".

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار