مافی مرۆڤ: پێشبینی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌كات.. هاووڵاتیان چاوه‌ڕێی چاره‌نووسێكی نادیارده‌كه‌ن

مووسڵ-KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هوشداری دروستبوونی كاره‌ساتی مرۆیی له شاری مووسڵدا و رایده‌گه‌یه‌نێ، دانیشتوانی شاری مووسڵ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ژیانیان ده‌ستناكه‌وێت و رۆژانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتیانی سڤیل به‌هۆی بوردۆمانی داعشه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
(غه‌زوان حامید) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ڕه‌وشی هاووڵاتیانی نێو شاری مووسڵ له مه‌ترسی گه‌وره‌دایه و پێشبینی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌كرێت له وشاره‌دا رووبدات، چونكه هاووڵاتیان خزمه‌تگوزاری ژیانیا به‌رده‌ست ناكه‌وێت و رۆژانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتیانی دانیشتووی مووسڵیش به‌هۆی بوردۆمانی تیرۆریستانی داعشه‌وه شه‌هید و بریندارده‌بن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ئاواره‌بوونه و ماڵ و حاڵیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه هاوڵاتیان له‌وپه‌ڕی خراپیدا ژیان گوزه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ گوتیشی: "هه‌رچی هاووڵاتیانی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشن له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی داعش تێیدا ماون ئه‌وانیش له‌وانی دیكه خراپترن، چونكه جگه له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ژیان، خراونه‌ته ژێر گه‌مارویه‌كی قورسه‌وه له‌لایه‌ن داعش و حكوومه‌تی عێراقیش مووچه و هاوكاریه‌كانی بڕیووه و له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی داعش و به‌غدا چاوه‌ڕێی چاره‌نووسێكی نادیارده‌كه‌ن.
قائید میرۆ




