پووتن: كورد مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێ؛ پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن

هه‌ولێر-KDP.info- (ڤلادیمێر پووتن) سه‌رۆكی رووسیا ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد چاره‌نووسێكی سه‌ختیان هه‌بووه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌ربه‌خۆ بێ، به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێكه پێوه‌ندی به خۆیان و عێراقه‌وه چۆن و كه‌ی بڕیار له‌مه ده‌ده‌ن و، پێوه‌ندییه‌كانی ڕووسیایش له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێ.
(خۆشه‌وی محه‌ممه‌د) كه په‌یامنێری كوردستان 24ه له رووسیا، دوێنێ هه‌ینی، به جلی كوردییه‌وه ئاماده‌ی دواكۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانیی ساڵانه‌ی (ڤلادیمێر پووتین) سه‌رۆكی رووسیا بوو له 2016، له‌كاتی ئاراسته‌كردنی پرسیاره‌كه‌ش، كه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، سه‌رۆكی رووسیا سه‌رسامیی خۆی به جلی كوردی ده‌ربڕی و وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌شی دایه‌وه.
پرسیاری په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان 24، كه له باره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه بوو، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیای رووسیا لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی (ڤلادیمێر پووتن) سه‌رۆكی رووسیا، په‌سنی رۆڵی كوردی له شه‌ڕی دژی داعش كرد و رایگه‌یاند، كورد رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌و شه‌ڕه‌دا.
له وه‌ڵامدا (ڤلادیمێر پووتن) سه‌رۆكی رووسیا گوتی، ''ڕووسیا پێوه‌ندیی باش و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا هه‌بووه.. گه‌لی كورد چاره‌نووسێكی زۆر سه‌ختیان هه‌بووه. ئێمه ئه‌وه ده‌بینین كه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ده‌گوزه‌رێ، پێشمه‌رگه‌ی كوردیش زۆر باش و ئازایانه به‌ره‌وڕووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت هه‌رچیی پێوه‌ندیی به سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌وه هه‌یه، ئێمه به‌گوێره‌ی یاسای ێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسانه‌دا ده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ت دواجار مافی گه‌لی كورد ده‌بێ ده‌ستبه‌ر ببێ، به‌ڵام چۆن و كه‌ی دێته دی، ئه‌مه پێوه‌ندی به عێراق و گه‌لی كورد خۆیه‌وه هه‌یه، ئێمه تا ئه‌م ساته‌ش بره‌و به پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدایش ده‌ده‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، بێئه‌وه‌ی ده‌ست له كاروباریان وه‌ربده‌ین.''




