كریستیانه‌كان جه‌ژنه‌كانی كریسمس و له دایكبوون به‌ڕێوه ده‌به‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- كریستیانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا جیاواز له ساڵانی پێشوو ئه‌مساڵ له ژیر ئاڵای كوردستاندا جه‌ژن و ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له میانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانرا به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ بكرێته‌وه كه كریستیانه‌كانی تێدا نیشته‌جێن، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی كریسمس و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵی زایینی، كریستیانه‌كان دوور له ئاڵای ره‌شی داعش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و به ئاڵای كوردستان و پارێزگاری پێشمه‌رگه‌وه بۆنه‌كانیان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه كه زیاتر له دوو ساڵ تیرؤریستانى داعش رێگه‌ی لێگرتبوون.
ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه له ساڵی 2014 وه كه‌وتبووه ژێر كۆنترۆڵی تیرؤریستانى داعش و زۆرێك له كڵێساكانی كریستیانه‌كان و ماڵ و حاڵیان وێرانكرا و شارۆچكه و شاره‌دێ و گونده‌كانیان داگیركرا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پاش رزگاركردنه‌وه‌ی ده‌پارێزرێت و ئاڵای كوردستان بووه‌ته سایه‌ی كریستیانه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و شان به شانی ئاڵاكانی خۆیان هه‌ڵیده‌گرن و یاده‌كانیان زیندووده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، به‌شێك له كڵێساكانی ئه‌و ناوچانه ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر له رۆژه‌كانی یه‌كه‌می ئازادكردنه‌وه‌یاندا، پێشمه‌رگه‌كان به‌شداربوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی خاچه‌كان بۆ سه‌ر كڵێساكان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شاره‌دێی باشیك بینرا و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان به ده‌ستی خۆیان ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد.
ئه‌م ئاهه‌نگ و جه‌ژنگێرانه‌ی كریستیانه‌كان له كاتێكدایه، هێشتا ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ كۆتایی نه‌هاتووه و داعش به ته‌واوی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رنه‌كراون، له ئه‌وروپا و جیهانیش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌یه و پێش چه‌ند رۆژێك له ئه‌ڵمانیا په‌لاماری بازاڕێكی دیارییه‌كانی ئه‌و بۆنانه‌درا و 12 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 48 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام لێره كریستیانه‌كان متمانه‌یان به پاراستنیان هه‌یه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانه‌وه و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كانیان به ئاماده‌بوونی ئه‌وان ده‌ستپێكردووه.




