٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرکردایەتیی پارتی له‌ سلێمانی، قسه‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ ناوی شێخ ئه‌دهه‌م ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-kdp.info-  گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردوستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ (شێخ ئەدھەم بارزانی) لێدوانی وای دابێ گوایه‌، فەرشی سووریان بۆ زۆر بەرپرسانی دیکە داخستووە تا بێنە ناو پارتییه‌وه‌ و ده‌ڵێ، ئەو ده‌نگۆیه‌ ڕاست نییه‌.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان (عەتا شێخ حەسەن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھەندێک پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەناوی بەرێز (شیخ ئەدھەم بارزانی) به‌رپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاویان کردووه‌تەوە کە گوایه‌ بەڕێزیان وتویەتی فەڕشی سوورمان بۆ زۆر بەرپرسی دیکە داخستوە تا بێتە ناو پارتی، ئەم قسەیە دوور و نزیک پەیوەندی بە بەڕێزیانەوە نییە و، لە ھیچ کات و شوێنێکدا ئەم لێدوانەی بۆ ھیچ پەیج و سایت و کەناڵ و دەستگایەکی میدیایی نەداوە، بۆیە ئەوەی ئەو پەیج و ئەکاونتانە بڵاویان کردووه‌تەوە تەعبیر لە ڕای بەڕێز (شێخ ئەدھەم بارزانی) ناکات و، پەیوەندی بە بەڕێزیانەوە نییە.''

(عەتا شێخ حەسەن) ڕوونی كرده‌وه‌، ''دیارە بەڕێز (شێخ ئەدھەم) لە وەڵامی پرسیارێکی ڕادیۆی نەوادا (کە لە سایتەکەیاندا ھەیە) سەبارەت بە پرسیاری سەنگەر گواستنەوەی بەڕێز (سەردار عبداللە) بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردوستان دەڵێت، سەنگەر گۆڕینەوە نوێ نییە، لە ساڵانی رابردوویشدا ھەبووە و لە کوردستان بەتایبەتی ئەم دیاردەیە بوونی ھەیە، سەبارەت بەو ھەڵسوڕاوەی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بینیومە، تائێستا من بە فەرمی ئاگادار نەکراومەتەوە، ناوبراو ھاتبێتە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە؛ هه‌ڵبه‌ته‌ جگە لەم لێدوانە بۆ ڕادیۆی نەوا، بەڕێزیان ھیچ لێدوانیکی تری نەداوە سەبارەت بە سەنگەر گۆڕین و ھاتنی بەرپرسی لایەنەکانی تر بۆ ناو پارتی.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار