دڵشاد شەعبان: حکوومەتی هەرێم ٢٢ بلۆکی نەوتی دەداتە کۆمپانیاکان

هەولێر-KDP.info- (دڵشاد شه‌عبان) زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بلۆكی نه‌وتیی نوێ ئاشكرا ده‌كات كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه بیانخاته ڕوو، "نزیكه‌ی 22 بلۆكی نه‌وتی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كراوه كه به‌شی زۆریان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌شێكیان ده‌كه‌ونه ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێت به وه‌به‌رهێنان، له‌و ژماره‌یه ئه‌گه‌ر 10 بلۆكیش نه‌وتی لێ ده‌ربهێنرێت ئه‌وا بۆ حکوومەتی هەرێم دەستکەوتێکی دیکەیە و دەبێتە هۆکاری زیادبوونی داهات بۆ هەرێمی کوردستان.
داهاتی نەوت بەرز دەبێتەوە
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیار کراوە کە بۆ پرسی بودجەی ٢٠١٧ی عێراق و فرۆشتنی نەوتی کوردستان، شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە بەغدا، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جگە لەوەی لەگەڵ یاسایی بودجەی گشتیی عێراق نییە، لەهەمان کاتدا بەو بەشە پارە رازی نییە کە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان دیاری کراوە، پێوەست بەم پرسە (دڵشاد شه‌عبان)، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئێستا بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و قه‌رزه كۆنانه و ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستی داهاتووی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داون، كێشه‌ن بۆی، ئه‌گینا داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئێستا مانگانه نزیكه‌ی 650 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت كه نزیكه‌ی 50 دۆلاره پێشبینی ده‌كه‌ین داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی دابێ بگاته 700 بۆ 750 ملیۆن دۆلار، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌و ئاسته‌دا بمێنێته‌وه".
شاندێک بۆ بەغدا
لە کۆوبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا ئەگەر پێویست بوو شاندێک بۆ بەغدا بنێردرێت، (دڵشاد شەعبان) گوتی،
کێشەکە لەوە دایە کە بەغدا نایەوێت پارە بداتە هەرێمی کوردستان، چونکە عەقڵیەتی بەغدا وایە کە وەک هەرێمێک سەیری کوردستان ناکات، تەنانەت هیچ حسابێک ناکات بۆ مووچە خۆران و فەرمانبەرانی کوردستان، بۆیە ئەگەر بڕیار وابێت ئەم بیانووەش ببردرێت کە هەندێک لایەن پێیان وایە دەبێت بچینەوە بەغدا ئەوە چوونەوە بۆ بەغدا کارێکی ئاساییە و با شاندی حکوومەت بچێتەوە بەغدا.
گەشبینین بە چارەی قەیرانی دارایی
(دڵشاد شەعبان) ئاماژەی دا، ئەگەر نرخی نەوت بەرزبێتەوە ئەوا قەیرانی دارایی لە کوردستان کەم دەبێتەوە، وڵاتێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، غاز و كانزاكانیش كه هێشتا له په‌رله‌مان یاسامان بۆ ده‌رنه‌كردووه، كه ئه‌ویش داهاتێكی دیكه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاده ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و چاكسازییانه‌ی ئێستا ده‌كرێت و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ئه‌و قه‌رزانه‌ی بوونه‌ته ژماره له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵات كه هیچیان نییه، شتێكی زۆر گه‌وره نییه، هه‌ندێك وڵات70 یان 80 ملیار دۆلار تا 200 ملیار دۆلار قه‌رزارن، بۆیه 15 ملیار دۆلار، بۆ وڵاتێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان شتێكی ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به حووكمی ئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه، كه‌م بوونه‌ته‌وه".
بلۆکی نەوتی دەدرێتە کۆمپانیاکان
(دڵشاد شه‌عبان) زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بلۆكی نه‌وتیی نوێ ئاشكرا ده‌كات كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه بیانخاته روو له‌به‌رده‌م كۆمپانیا بیانییه نه‌وتییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان تێیدا و له‌و رووه‌وه ئاشكرای ده‌كات: "نزیكه‌ی 22 بلۆكی نه‌وتی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كراوه كه به‌شی زۆریان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌شێكیان ده‌كه‌ونه ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێت به وه‌به‌رهێنان، له‌و ژماره‌یه ئه‌گه‌ر 10 بلۆكیش نه‌وتی لێ ده‌ربهێنرێت ئه‌وا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی دیکەیە و دەبێتە هۆکاری زیادبوونی داهات بۆ هەرێم".
ئەوەش دەخاتەڕوو، زۆر گرینگە لە ئەنجامی ئەو بلۆکانەوە بتوانین کۆمپانیاکان بۆ خۆمان رابکێشین ئەو کاتە هەناردەی نەوتی کوردستان بەرز دەبێتەوە و کاردەکاتە سەر کەم بوونەوەی قەیرانی دارایی ئەمەش وا دەکات قه‌یرانی دارایی زۆر به ئاسانی چاره بكرێت".
گۆڕنکاری لە سیستەمی مووچە
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێ، ئەگەر هاتوو بۆ ساڵی ٢٠١٧ نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ٦٥ دۆلار جێگیر بوو و هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بنێرێت ئەوا قەرزەکانی کوردستان زۆر بە خێرایی دەدرێنەوە و چاوەڕوان دەکرێت گۆڕنکاری لە سیستەمی مووچەی فەرمانبەران بکرێ، واتە ئەو خشتەی ئێستا هەیە کە پێی دەگوترێت پاشەکەوت دەستکاری دەکرێت، چونکە قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم نزیکەی 15 ملیار دۆلاره، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ ده‌ترسێنن وا نییه، خۆشبه‌ختانه ئێمه زۆر قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تییمان له‌سه‌ر نییه، ته‌نها یه‌ك ملیار دۆلاری توركیا نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌و دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره‌ی هی كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه به‌شێكی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆیان، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له قه‌رزه‌كان بریتیین له به‌ڵێنده‌ران، كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان، پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی چوار مانگی ساڵی 2015ی هه‌رێمی كوردستان، واته قه‌رزی وا نیین كه پابه‌ندبین به سو‌و بیگه‌ڕێنینه‌وه، هه‌ر پاره‌ی خۆمانه، هی وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكان و مووچه‌خۆرانن ده‌توانیین به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌شێوه‌ی رێژه‌یی بگه‌ڕێندرێته‌وه.
کارزان سەباح هەورامی




