پشکنه‌ری گشتیی په‌نتاگۆن: ده‌بێ ئه‌مەریکا هاوکارییه‌کانی بۆ پێشمەرگە زیاد بکات

ئاژانسەکان-KDP.info- پشکنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریکا، له ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیدا ئاماژه به پێگه‌یشتنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کات بۆ ئاستێکی پیشه‌یی به‌رز.
(میلیته‌ری تایمز) بڵاوی کردووه‌ته‌وه، به‌پێی ڕاپۆرتی پشکنه‌ری گشتیی پنتاگۆن به نیازه مه‌شق و ڕاهێنان و هاوکاریی زیاتری پێشمه‌رگه بکات. به‌پێی ڕاپۆرته‌که که‌موکورتی و که‌لێنی زۆر هه‌یه له هاوکاریی ئه‌مەریکا بۆ پێشمه‌رگه.
په‌نتاگۆن لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی کردووه له سه‌ر پێداویستیی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی نێوان ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٥ تا دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٦. پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئازایه‌تییان سه‌لماندووه له به‌رگریکردن له خاکه‌که‌یان، له داگیرکاریی داعش له هاوینی ٢٠١٤ه‌وه. له کاتێکدا که هێزه‌کانی عێراق له بارێکی خراپ و په‌شۆکاو و که‌وتبوون.
به‌گوێرەی ڕاپۆرته‌که، دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌مەریکا ده‌ستی کرد به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش، پێشمه‌رگه بوون به هاوکاریی سه‌ره‌کی ئه‌مەریکا له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و پاشه‌کشه‌یان پێکردن.
له کاتێکدا که ڕاپۆرته‌که پشتیوانیی هه‌وڵی ئه‌مەریکا ده‌کات بۆ هاوکاریکردن و مه‌شقپێکردنی پێشمه‌رگه، له هه‌مان کاتدا ئاماژه به که‌موکوڕییه‌کان ده‌کات که له هاوکاریی ئه‌مەریکادا هه‌یه. یه‌کێک له خاڵه‌کان سه‌رنه‌که‌وتنه له گه‌یاندنی ئه‌و که‌لوپه‌ل و چەکه ئه‌مەریکاییانه‌ی که کڕدراون بۆ ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی کورد، ئه‌و ١.٩ ملیار دۆلارەی که له ٢٠١٤ه‌وه ته‌رخان کراوه، ده‌توانرێ نزیکه‌ی ٤ هه‌زار پێشمه‌رگه به هه‌موو چه‌ک و که‌لوپه‌لی پێویست و هۆیه‌کانی خۆپارێزیی تایبه‌تیان بۆ مسۆگه‌ر بکات.
به‌پێی راپۆرته‌که‌ی پشکنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریکا، له کاتی کاری مه‌یدانیدا ئه‌و چه‌کانه نه‌دراونه‌ته هێزه‌کانی ئاسایشی کورد. فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مەریکا به‌رپرسه له ئاماده‌کردنی داواکاریی پێداویستییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه و گه‌یاندنی به‌خشینی وڵاتانی دیکه و به‌ڕێوه‌بردنی له‌گه‌ڵ به‌غدا. ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌وەش ده‌کات که پێشمه‌رگه بوونه‌ته هێزێکی پروفێشناڵی ئاماده بۆ به‌رگریی له وڵاته‌که‌یان و پێویسته ئه‌مەریکا پێداویستییه‌کانیان دابین بکات و که‌م و کورتییه‌کانیان پڕ بکاته‌وه.




