العربی الجدید: عێراق پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ ئێران بە تاران دەسپێرێت
__2016_12_22_h14m46s36__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- عێراق هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری نێوان عێراق و ئێران لاده‌بات و پاسه‌وانی سنووری وڵاتانی دیکەی دراوسێ به‌هێز ده‌كات.
به‌گوێرەی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (العربی الجدید) عێراق پلان بۆ كشاندنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كات كه پاسه‌وانیی سنووری نێوان ئێران و عێراق ده‌كه‌ن. چونكه حكوومه‌تی عێراق پێی وایه پێویست به بوونی پاسه‌وانی سنوور ناكات له‌و ناوچانه له كاتێكدا ئێران زۆرترین هێزی سه‌ربازیی خۆی له‌و ناوچه سنوورییانه بڵاوه پێكردوه به درێژایی نزیكه‌ی (1450) كیلۆمەتر.
ئامانجی حكوومه‌تی عێراقی له‌م هه‌نگاوه سوودوه‌رگرتنه له‌و پاسه‌وانانه‌ی سنوور به گوازتنه‌وه‌یان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی دیکەی عێراق له‌گه‌ڵ پێنج وڵاته دراوسێكه (توركیا، سووریا، ئەردەن، سعودیا و كوه‌یت).
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی (العربی الجدید) له سه‌ردانه‌كه‌ی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراقی (عقیل الخزعلی) بۆ هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندوه كه بوونی پاسه‌وانانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێراندایه هیچ سوودێكی نییه و ئه‌ركێكی زیاده‌یه، هه‌روه‌ها پێی ڕاگه‌یاندوون كه حكوومه‌تی عێراقی پلانی هه‌یه بۆ كشاندنه‌وه‌ی پاسەوانانی سنوور له‌و ناوچه‌یه و به‌جێهێشتنی ئه‌ركی چاودێریكردنی سنووره‌كه به ته‌نها بۆ ئێران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی زیاتر له %55 ی سنووری نێوان هه‌ردوولا به ته‌واوی به ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه و هیچ سه‌ربازێكی عێراقی لێ نییه.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه به ڕێنمایی حكوومه‌تی عێراقی یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی سنووری نێوان عێراق و ئێران ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌و سنووره به بێ پاسه‌وان ده‌هێڵینه‌وه، چونكه ئێران دوژمنی ئێمه نییه و نامانه‌وێ پاسه‌وان له‌و سنووره دابنێین.
چاودێرانی سیاسی لابردنی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق به مه‌ترسی ده‌زانن و ئه‌مه‌ش به ده‌رگایه‌ك و هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار داده‌نێن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هەڵاتنی داواكراوانی یاسایی و تاوانبارانی ئه‌منی و زیادبوونی دیارده‌ی بەتاڵانبردنی كه‌لوپه‌ل.




