گەرمیانی: نیوەی زیاتری قوتابخانەکان کراونەتەوە و بایکۆتیان شکاندووە

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێ، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا تادێ قوتابخانەی زیاتر دەکرێنەوە و بایکۆت دەشکێنن.
(ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا تادێ قوتابخانەکان دەکرێنەوە و بایکۆت دەشکێنن؛ رۆژانە قوتابخانەی زیاتر دەکرێنەوە و ئێمەیش هیوادارین کە تا کاتی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەم هەموو قوتابخانەکان دەوامیان تێدا بکرێت.
(گەرمیانی) دەشڵێ، ئەگەرچی بەتەواوەتی بایکۆت نەشکاوە، بەڵام لە ئێستادا نیوەی زیاتری ئەو قوتابخانانەی کە بایکۆتیان کردبوو کراونەتەوە.
ئاماژەیشی دا، ئەو قوتابخانانەی کە کراونەتەوە زۆربەیان لە نێو سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە دان.
قائید میرۆ




