پارێزگاری کەرکووک بۆ بەرپرسانی هەرێم: بەتەمای بەغدا مەبن.. ئێمە لێی بێزار بووینە

کەرکووک-KDP.info- پارێزگاری کەرکووک (نەجمەدین کەریم) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەغدا کەرکووکی پشتگوێ خستووە و وا سێ ساڵە پارەی پترۆدۆلاریان بۆ نەناردوون.
پارێزگاری کەرکووک لەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دای، هەروەها گوتی، لە مامەڵەی بەغدا بەرانبەر بە کەرکووک بێزار بووینە و، دەبێ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمیش ئاگایان لە خۆیان بێ و بە تەمای زۆر شت نەبن لە بەغدا و پشتی پێ نەبەستن.
(نەجمەدین کەریم) جەختی کردەوە کە، وا سێ ساڵە بەغدا هیچ پارەیەکی پتۆرۆلاری نەداوە بە کەرکووک و ڕاستییەکەی تەواو لێی بێزار بووین.




