٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت یەکشەممەی کرد بە پشووی فەرمی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، یەکشەممەی دابێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتدا پشووی فەرمییە.

دەقی پەیامی حکوومەت:

بە بۆنەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (دروودی خوای لێ بێت ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانی كریستیان لە هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بە هیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری وگەڕانەوەی تەواوی برایانی كریستیان بۆ زێدی باب و باپیرانیان.

بەم بۆنەیەشەوە ڕایدەگەینین ڕۆژی یەكشەمە 2016/12/25 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2016/12/22


 

هەواڵی پەیوەندیدار