هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگیی ده‌وڵه‌تی كوێت پێداویستیی خوێندنیان دا بە 400 قوتابیی رۆژئاوای كوردستان، هەروەها پێداویستییه‌كانی خوێندنی به‌سه‌ر 420 قوتابیی قۆناغه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابەش کرد؛ لە چالاکییەکی دیکە و لە کەمپی دیبەگەدا نه‌وت و پێداویستیی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ر ٨١٠خێزانەئاواره‌دا دابه‌ش کرد.
400 قوتابی رۆژئاوای كوردستان پێداویستی خوێندنیان وه‌رگرت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.11.2016، له درێژه‌ی دابه‌شكردن و هاوكاریكردنی قوتابیانی قۆناغه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی بۆ قوتابیانی ئاواره‌و په‌نابه‌ر، به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوێت (كوێت بجانبكم) ئه‌مسال 20 هه‌زار جانتا و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خوێندن به‌سه‌ر 20 هه‌زار قوتابیدا دابه‌ش ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا، له شاره‌دێی داره‌تووی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی به‌سه‌ر 400 قوتابی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان کە لە قوتابخانه‌ی گرێسپین دابه‌ش كرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 420 قوتابی هاوكاری ده‌كات
ئەمڕۆ 22.12.2016، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا جانتا و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خوێندنیان به‌سه‌ر 420 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی قوتابخانه‌ی زێڕینی بنه‌ڕه‌تیدا دابه‌ش كرد.

ئاواره‌كانی دیبه‌گه له سه‌رمای زستان ده‌پارێزرێن
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.12.2016، له درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی پێداویستییه‌کانی رۆژانه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNHCR به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كان و، له هه‌ڵمه‌تێكی تردا نه‌وتیان به‌سه‌ر 810 خێزانی كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش كرد كه هه‌ر خێزانێك بڕی 60 لیتر نه‌وتیان وه‌رگرت.
شایانی باسه، له كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه دیبه‌گه1-2 و ترانزێت و یاریگا، ئه‌ركی ئیداری و راپه‌ڕاندن و شێوازی دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سپێردراوه، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن، به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا ده‌بێت.




