٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانبەرانی گرێبەست دەمێننەوە و ناویان لە بایۆمەترییش تۆمار دەکرێـت

سەرچاوە: KDP.info

ھەلێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی کارگێری‌ و داراییی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێ، بۆ ساڵی نوێی ٢٠١٧ دامودەزگاکانی حکوومەت دەستیان کردووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانەی لە فەرمانگەکانی حکوومەتدا کار دەکەن.

(چێنەر خەفاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٧ گرێبەستی سەرجەم ھەموو ئەو فەرمانبەرانەی بەگرێبەست دامەزراون لە فەرمانگەکان، دەستکارییان ناکات و وەک خۆی گرێبەستەکانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە، هەر بەگوێرەی رێنماییەکانی ساڵانی ڕابردووە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا  نایەت و، لە تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆراندا ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەش تۆمار دەکرێـن."

(خەفاف) گوتیشی: "ماوەی گرێبەستەکان ٦ مانگ تا ساڵێکە، بڕی مووچەکانیشیان لەنێوانی ٢٠٠ ھەزار دینار تا  ٨٠٠ ھەزار دینارە، کە سیستەمی پاشەکەوت گرێبەستەکانیش دەگرێـتەوە."

ئەو بەڕێوەبەرەی ئەنجوومەنی وەزیران گوتیشی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە فەرمانبەرانی گرێبەست ھەیە بۆ پڕکردنەوەی میلاکاتەکان، کە  بە گشتی  ٢٥ ھەزار فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەستمان ھەیە، چونکە سێ ساڵ دەبێت دامەزراندمان وەستاندووە، بۆیە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بەکار ھاتووە، کە بەھۆی نەبوونی دامەزراندن دروستبووە."

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار