٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: دەبێ سیستمی تەندروستیمان بگۆڕین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا سیستمی تەندروستیی هەرێم نەگۆڕین بواری تەندروستی پێشوەچوونی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.


لە کۆنفڕانسی نەخۆشییەکانی دڵ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر ساز درا، (نێچیرڤان بارزانی) سیستمی تەندروستیمان هیی سەردەمی ڕژێمی پێشووە و سۆشیالیستییە و دەبێ بگۆڕدرێ، دەبێ بایەخ بە کەرتی تایبەت بدرێ و پشتیوانیی بکەین، خۆی کێشەی تەندروستیی ئێمە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها گوتی، کێشەی سیستمەکە بەشێکی ئیداری و بەشێکی داراییە و دەبێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێ.
هاوکات سپاسی پزیشکانی کوردستانی کرد کە لە بارێکی خراپی داراییدان و خزمەتی بەرچاویان کردووە.
دربارەی ئەو ئەرکە قورسەی بە هۆی هاتنی ڕێژەیەکی زۆری ئاوارە و هەروەها دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن مووسڵەوە کەوتووەتە سەر تەندروستیی هەولێر، (نێچیرڤان بارزانی) داوای لە بەغدا کرد پشتگیریی بواری تەندروستیی هەرێم بکەن، گوتیشی "ئێمە بۆ چاودێری و چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندارانی ئاوارە و بریندارانی عێڕاق پێویستمان بە دەوا و دەرمان و پێداویستیی دیکەی پزیشکی و هاوکاریی ئەوانە و دەبێ بیکەن."

هەواڵی پەیوەندیدار