ده‌زگای بارزانی هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته ناو شاری مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت هاوكاری خۆراكی ده‌گه‌یه‌نده ناو شاری مووسڵ و به‌سه‌ر 1000 خێزاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوێت پێكه‌وه چه‌ندین هه‌ڵمه‌تیان بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ و شاره‌دێی نمرود و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و شاره، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مانشێوه كاروانێك هاوكاریی كه پێكهاتبوو له پارسێلی خۆراك (وشكه‌خۆراك) ده‌گه‌یه‌ننه ناو شاری مووسڵ و به‌سه‌ر 1000 خێزانی ناو شاره‌كه‌دا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه پێدانه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی وڵاتی كوێت و قونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌مساڵدا ده‌یان چالاكی جۆراوجۆر له‌بواری هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و بواری په‌روه‌ردیی به‌ڕێوه‌بردوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كان سوودمه‌ندبوونه له چالاكیه هاوبه‌شه‌كاندا.




