فراکسیۆنی پارتی تەقینەوەکانی کۆیە سەرکۆنە دەکات

ههولێر-KDP.info-فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئیدانهى تهقینهوهكهى بەردەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)دهكات و ڕایدەگەیێنێ، داوایش له دەزگا ئەمنییەكان دهكات بەوپەڕی بەرپرسیارهتییەوە بە ئەركی خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانی ئەو كردەوانە دەستگیر بكەن.
دهقی پهیامی، فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
كاتژمێر (10)ـی شەوی سێشەممە ڕێككەوتی (20/12/2016) لە بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)، لە شارۆچكە كۆیە، دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بوون بە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان.
ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تەقینەوانە، هەروەها هاوخەمی خۆمان بۆ خەباتگێڕانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و كەسوكار و هاوڕێیان و هاوخەباتانی شەهیدەكان دەردەبڕین و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ بریندارەكان دەخوازین .
هەروەها هیوادارین ئەو كردەوانەی كە ئامانجییان شێواندنی هێمنی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە دووبارە نەبنەوە، داواكاریشین دەزگە ئەمنییەكانیش بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە بە ئەركی خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانی ئەو كردەوانە دەستگیر بكەن.
فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان
21 ـ12ـ 2016
نهشوان بهرزنجى




