٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٦٠ هەزار مووچەخۆر ناویان تۆمار کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لوجیاى زانیارى له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەڵێ، پرۆژه‌ى تۆمارى بایۆمه‌تریى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و، ٣٦٠ هه‌زار كه‌سیش ناویان تۆمار كردووه‌.

 

(هیوا ئه‌فه‌ندى) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لوجیاى زانیارى له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت، "به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆژه‌ى تۆمارى بایۆمه‌تریى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان‌ له ‌كه‌رتى گشتىیدا به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و، له‌ رێگاى بنكه‌كانه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ مانگێكدا ٣٦٠ هه‌زار مووچه‌خۆر ناویان تۆمار كردووه‌".

 

ئاماژەیشی دا: "ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رێوه‌ بچێ و ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن، تا دوو مانگى دی پرۆسه‌كه‌ بە رێژەی ٩٩% ته‌واو ده‌بێ."

 

(هیوا ئه‌فه‌ندى) هه‌روه‌ها گوتی، ''وادەی کۆتایی بۆ پرۆسەکە دیاری نەکراوە، چونکە خەڵکێکی زۆری خانەنشین لە دەرەوەی وڵات دەژین و زۆرێكیش لە پێشمەرگە قارەمانەکان هەن ناتوانن لەو کات و ساتەدا سەردانی بنکەکان بکەن.''

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار